ئونیسێف: ئیسرائیل ڕۆژانە ٢٧ منداڵ دەکوژێت

کازم ئەبو خەلەف وتەبێژی یونیسێف بۆ فەلەستین راگەیاند، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەر ڕۆژانە ٢٧ منداڵی کوشتووە.
کازم ئەبو خەلەف وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرووەکان (یونسێف) بۆ فەلەستین راگەیاند، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە غەززە ڕۆژانە ٢٧ منداڵی کوشتووە.
ئەبو خەلەف لە لێدوانێک بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە باسی لەوە کرد کە هیچ هۆکارێک ناتوانرێت وەک بیانوو بۆ کوشتنی منداڵەکان پێشکەش بکرێت.
دەستنیشان کرا، لە مانگی ئایاردا زیاتر لە ٥ هەزار منداڵ لە ژێر خەتەری بەدخۆراکیدا بوون.
بە پێی ئامارەکانی ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە و ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٨ هەزار منداڵ شەهید بوونەتە.
تەنها مانگی رابردوو ٦٦ منداڵ بەهۆی برسێتی و گەماڕۆ گیانیان لەدەستدا. رژێمی داگیرکەر رێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراکێک بۆ ناو غەززە دەکات.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بانگێشتی سەپاندنی فشاری زیاتر بە سەر رژێمی داگیرکەر دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە گەماڕۆی غەززە و پاراستنی منداڵەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.